وێنە- نەخۆشخانەی هیوا
بۆ هەرکاتژمێرێک زیاتر لە 41 نەخۆش دەکات
تەنیا ئەمرۆ 990 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە
964+
توانا نەقی
نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی ئاماری یەک رۆژی سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکەی بڵاوکردەوە و نزیکەی هەزار کەس چوونەتە نەخۆشخانەکە.
ئامارەکە تەنیا بۆ ئەمڕۆ 26.3.2023 بووە و بە شێوازێکە لە و 990 کەسە بۆ هەر کاتژمێریک زیاتر لە 41 نەخۆش دەکات کە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
لە ئامارەکەدا هاتووە سێ هەزار و 995 پشکنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە بۆ نەخۆش، 239 نەخۆش چارەسەری کیمیایان وەرگرتووە.
هەروەها 225 نەخۆش پشکنینی سۆنەر و ئیکۆ و تیشکیان بۆ کراوە، 85 نەخۆشیش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا دەغڵ کراون و 588 نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان کردووە، 68 نەخۆش لە قاوشە جۆراو جۆرەکانی نەخۆشخانەکە داغڵ کراوە.
ئەم ئامارانە پەڕەی فەرمی نەخۆشخانەی هیوا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە.