میری ئێزدیان و پاپای ڤاتیكان كۆدەبنەوە
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
پاپای ڤاتیكان و میری ئێزدیان کە دوو سیمبولی ئاینی کریستیان و ئێزدین، ئەمڕۆ لەئیتاڵیا پێکەوە کۆدەبنەوە.
نیەتی سەردانەکەی میر تەحسین بۆ لای پاپا ئەوەیە باسی بارودۆخی خراپی ئێزدییەکان بکات لەعێراق، بەڵکو پاپا هاوکاری بکات و دەروویەکیان لێبکرێتەوە.
جهور عەلی بەگ، جێگری میری ئێزیدیان بۆ كاروباری پەیوەندیەكان بە میدیازانی راگەیاند لەسەر داوای پاپای ڤاتیكان میر تەحسین بەگ سەردانی ئیتاڵیای كردووە.
یەكێك لە داواكارییەكانی میری ئێزدییەكان بۆ پاپای ڤاتیكان ئەوەیە كە هاوكاری بكرێن لە گەڕانەی ئەو هاووڵاتییە ئێزیدیانەی كە لەلایەن داعشەوە رفێنراون و تائێستا نەگەرێنراونەتەوە بۆ ناو خێزانەكانیان و هەروەها یارمەیدانیان لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان، جهور عەلی وای بە میدیازان وت.
ئەمە یەکەم دیداری میر تەحسینە وەک میری ئێزدیان و پاپای فرانسیسی ڤاتیکانە، میر تەحسین ئەوکاتەی جێنشینی میری پێشووی ئێزدییەکان بابا شێخ بوو لەساڵی ٢٠١٥ پاپای بینیبوو، پێشتریش لەساڵی ١٩٦٧ میر عامیر مەحمود سەیدۆ پاپای ئەوکاتەی ڤاتیکانی بینیبوو.