سبەی سەرۆك كۆماری عێراق لە دهۆكە

میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر 
كۆربەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵات ناوەڕاست لە دهۆك بەڕێوە دەچێت سەرۆك كۆماری عێراق بۆ یەكەم جار وتاری دەبێت و ٨٠ وڵات بەشداری تێدا دەكەن.

رۆژی سێ شەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری دهۆك كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری ٨٠ وڵات و ٣٠ دامەزراوەی سیاسی عەرەبی و جیهانی دەستپێدەكات.

عەبدوڵا عەلیاوی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بە میدیازانی راگەیاند:”سبەینێ سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی دهۆك دەكات و لە كۆنفرانسی ئاشتیدا وتارێك پێشكەش دەكات باس لە دۆخی ئەمنی و ئاسایشی عێراق دەكات.

كۆربەندەكە سێ رۆژ دەخایەنێت، باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پرسە نێودەوڵەتیەكانی وەك شەڕی داعش و شەری ئۆكرانیا و دۆخی ناوخۆی عێراق و گرفتە سیاسی و ئابووریەكانی ناوچەكە دەكرێت. 

كۆربەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆربەندێكی سیاسی و ئابووری ساڵانی زانكۆری ئەمریكیە لە شاری دهۆك و ساڵانە لە وەرزی پایزدا لە ژێر دروشمی جیاواز ئەنجامدەدرێت.