ئامێرەکانی كشتوكاڵ بە قیسی درێژخایەن دەدرێتە جوتیاران
964+
عەممار عەزیز – دهۆک
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای هارون گروپ کردووە بۆ پێدانی ئامێرەکانی كشتوكاڵ به جوتیاران بە شێوەی قیستی درێژخایەن و بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت نووسراوێكی بۆ ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى خۆی ناردووه.
نووسراوه‌کە، گەیشتووەتەوە بەرێوەبه‌رایەتی گشتی كشتوكاڵی دهۆک و لەمڕۆە تا پێنج ساڵی تر جوتیاران دەتوانن سەردانی بەرێوەبه‌رایەتی كشتو‌كاڵى قەزاکانی سنووره‌كه‌یان بکەن بۆ ناو نوسین.
ئەسڵان حسێن عەبدوڵا، بەرپرسی خزمەتگوزاری كشتو‌كاڵى لە بەرێوەبه‌رایەتی كشتوكاڵی ئاکرێ، بە 964ـی وت “هەرجوتیارێک دەتوانێت ئامیرێکی كشتو‌كاڵى به‌قیستى درێژخایه‌ن وەربگرێت”
به‌قسه‌ى ئه‌سڵان، پێشەکی لە 20% نرخەکەی دەدرێت و ئەوەی تریش دەبێتە قیست، دیارینه‌كراوه به چەند ساڵ قیسته‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، دوای وەرگرتنی ئامێره‌كه، نابێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ بفرۆشرێت، وتیشی “تابڵۆی هاتۆچوو بێبەرامبەر دەدرێتە جوتیاره‌كان”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى بەرێوەبه‌رایەتی كشتوكاڵی ئاکرێ، دوو جۆر جوتیارهه‌ن، یه‌كه‌میان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه، دووه‌میشیان خاوه‌ن زه‌وى خۆیانن، ئەمانە هەردوکیان مافیان هەیە داواى ئه‌و ئامێرانه بكه‌ن
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن