ئایا لە سلێمانی تەقینەوە روویداوە؟
964+
ئاودێر عومەر- سلێمانی
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 964 ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دوکەڵ دەردەکەوت لە نزیکی فڕۆکەخانەکەی سلێمانی، دوای سۆراغکردن نەتواندرا سەربەخۆ ساغبکرێتەوە هۆکارەکەی چییە، بەڵام بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەکە پێی وتین، ئاگاداری هیچ جۆرە تەقینەوە یان بۆردوومانێک نییە.
لە لایەکی دیکە، 964 پەیوەندی کرد بە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەویش باسی لەوە کرد کە ئاگادار نییە و “رەنگە گژوگیایان سووتاندبێت”.
964 لە سەر شەقامێکی نزیک لە فڕۆکەخانە پرسیاری لە چەند میوەفرۆشێک کرد، هەندێکیان وتیان دەنگی تەقینەوە هاتووە و هەندێکیان وتیان گوێیان لە هیچ نەبووە.
دەنگۆ بڵاوبووەتەوە گوایە بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی بووبێت و ئەو دوکەڵەش بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووبێت، بەڵام تاوەکو ئێشتا پشتڕاستنەکراوەتەوە.
964 زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە…