ئاسایشی سلێمانی دەڵێت تەقینەوە روویداوە

964+
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دوکەڵێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرزبووەوە، ئاسایشی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە هێرشی موشەکی ئەنجامدرابێت، بەڵکو جەخت لەسەر تەقینەوەیەک دەکات بەبێ زیانی گیانی.

دەقی روونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانی:

ئەمڕۆ ئێوارە 7.4.2023 كاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك روویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو و بووە هۆی ئاگركەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.

‎لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە

هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی