کوالیتی کۆنترۆڵ: دەرمانی قاچاخ خەریکە بنەبڕ دەبێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
هه‌موو رێگه‌كانی هاورده‌كردنی ده‌رمانی قاچاخ بۆ كوردستان تا راده‌یه‌كی زۆر بنبڕكراون و ئێستا رۆتینی هاورده‌كردنی ده‌رمان به فه‌رمی چاره‌سه‌ر كراوه، ئەمە بە قسەی بەڕێوەبەری کوالیتی کۆنترۆڵی جۆری لە هەرێمی کوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، دكتۆر شێروان سادق، بەڕێوەبەری کوالیتی کۆنترۆڵ قسەی بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کردووە.
باسی لەوە کردووە، پێشتر پشكنینی ده‌رمان له كوالێتی كۆنتڕۆڵ دواده‌كه‌وت، هه‌روه‌ها ده‌رمانی قاچاخ و فه‌رمی له بازاڕدا تێكه‌ڵ ده‌بوون، رۆتینی زۆریش له بابه‌تی رێگه‌پێدان بۆ هێنانی ده‌رمان هه‌بوو، بۆیه خه‌ڵك ناچاربوون ده‌ست بۆ رێگه‌ی نافه‌رمی ببه‌ن بۆ هێنانی ده‌رمان.
“ئێستا هۆكاره‌كانی پشت هێنانی ده‌رمانی قاچاخ تا راده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر كراون و رێكخراونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر ده‌رمانێكیش پێویست بێت، به فه‌رمی ده‌هێنرێته كوردستان”، دكتۆر شێروان سادق وا ده‌ڵێت.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێستا ده‌رمانی قاچاخ و فه‌رمی له یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه.
وتوشیەتی، “تیمه‌كانمان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاسایشی بازگه و سنووره‌كان به شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه رێگری زۆر كراوه له هێنانی ده‌رمانی قاچاخ و زۆرباش كۆنتڕۆڵ كراوه”.
ئەوە لەکاتێکدا، بە قسەی دکتۆر شێروان، لە ئەمساڵدا شەش کۆگا و ٣٤ کۆمپانیای دەرمان داخراون و سزادراون بە هۆکاری جیا جیا.