لە نەخۆشخانەی نانەكەلی  قوتابخانەیەك تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجە كراوەتەوە

+964

مەریەم ئەحمەد – هەولێر

بۆ دانەبڕانیان لە خوێندن لەناو نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، قوتابخانەیەک بە خۆبەخشنی دەکرێتەوە.

بارزان سالح، بەرپرسی پڕۆژە لە ڕێكخراوی  (جێم نێت) بە میدیازانی راگەیاند، لەناو نەخۆشخانەی نانەكەلی قوتبخانەیەكمان كردووەتەوە بۆ ئەو قوتابیانەی بەهۆی نەخۆشی  شێرپەنجە لە قوتابخانەكانی خۆیان دابڕوان.

“سالی ٢٠١٩ لەگەڵ گروپێكی خۆبەخشی لە مامۆستیان دەستمان پێكرد، لە ئێستادا  چوار مامۆستای فەرمی و مامۆستایەکی خۆبەخشمان هەیە،  لەماوەی ئەو چوار ساڵەی رابردووشدا ١٠٠ قوتابی لێرە پێگەیشوتون و، دوای جاکبوونەوەیان لە نەخۆشییەكانیان بەردەوامیان بە خوێندن داوە”. بارزان سالح وای وت.

میدیازان دەزانێت، قوتابخانەکە لە ئێستادا تەنیا هەشت قوتابی هەیە، لەوانە پێنجیان كچن وسێ دانەکەی تریش كوڕن، دەوامی قوتابخانەکەش لە نۆی بەیانی  دەستپێدەكات تا ١٢ نیوەڕۆ.

بارزان سالح، ئەوەشی خستەڕوو کە قوتابخانەکە وەک قوتابخانەیەکی ئاسایی نیە، بەڵکو رەچاوی بارودۆخی دەروونی قوتابیانەكان دەکرێت، گەشتی قوتابخانەیان بۆ دەرەوەی قوتابخانە بۆ رێک دەخرێت بۆ شوێنە گشتییەكانی وەكو پاركەكان، مۆزەخانە، باخچەی ئاژەڵان، بازاڕ، بۆنە نەتەوەییەكان تاكو پەیوەندیەكانیان نەپچڕێت و بتوانن تێكەڵ بە كۆمەلگا ببنەوە.

بارزان سالح زیاتر وتیشی “ئەو قوتابیانەی كە لە ماوەی نەخۆشییەكەیاندا  لێرە درێژە بە خوێندن دەدەن، دوای چاکبوونەوەیان لە هەمان پۆڵ دەست بە خوێندن دەکەنەوە کە لێرە تەواویان کردووە”