دوای جەژن رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل پاکدەکرێنەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى بارانبارینه به‌خۆڕه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌و دروستبوونى لافاو له‌هه‌ندێك ناوچه، رێگاى سه‌ره‌كى ژماره‌یه‌كى زۆرى گونده‌كانى بناری قه‌ندیل داخران و تا ئێستاش ته‌واوى رێگاكانى پاكنه‌كراونه‌ته‌وه.
له سنوورى بنارى قه‌ندیل نزیكه‌ى 65 گوند هه‌ن کە کەوتوونەتە نێوان هەردوو ئیدارەی سۆران و راپەڕینەوە، به‌هۆى بارانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه رێگاى زۆربه‌ى گونده‌كانى داخران.
دڵشێر ئیبراهیم ”هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل” به964ـى راگه‌یاند “تا دوێنێش كاركردنمان بۆ كردنه‌وه‌ى رێگاى گونده‌كان به‌رده‌وام بوو، توانراوه ژماره‌یه‌كى زۆرى رێگاى ئه‌و گوندانه بكرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رێگا هه‌یه 30 تا 40 گوند به‌یه‌كه‌وه‌ده‌به‌ستێته‌وه، به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه له شوێنێكدا، رێگاى هه‌موو گونده‌كان ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “خاوێنکردنەوەی رێگاى گوندەکانی سەرکان و کۆیلە و ماونان و چۆمە و زەنگەڵین، 90%ـى کارەکانیان تەواو بووە، دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆزیش له‌گه‌ڵ رێگاى گونده‌كانى دۆڵی باڵه‌ییان ، ته‌واو ده‌كرێن”.
شارەوانی بناری قەندیل لە پارتی کرێکارانەوە نزیکە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.
ئارام محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌ڵادزێ بە 964ی وت ”شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى له‌رووى ئیدارى و كارگێڕییه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕینه‌وه نییه‌و شاره‌وانییه‌كه سه‌ربه‌خۆ دامه‌زراوه و ته‌نانه‌ت ئامێر و پێداویستییه‌كانى ئه‌و شاره‌وانیه‌ش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دابین دەکرێت”.