له‌هه‌ولێر، دیمه‌نێكی ترسناك ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سلێمانى لێده‌كرێت

964+

شۆڕش عبدالستار . هه‌ولێر

‌لە هەولێر، بەنزینخانەیەک دراوسێی سەموونخانەیەکە، ئەمەش مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سلێمانى لێدەکرێت.

لە گەرەکی باداوەی هەولێر، بەنزینخانەیەک بە تەنیشت سەموونخایەکەوەیە، ئەمەش دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی ١٠٠ مەتری.

مەترسی ئەو بە تەنیشت یەکەوە بوونەوە کە یەکێکیان سووتەمەنی وەک بەنزین دەفرۆشرێت کە خێرا گڕ دەگرێت و، ئەوەی تریش سەموونخانەیە کە هەمیشە کوچەی ئاگردانەکەی گەرمە بۆ پرژاندنی سەموونەکانی.

قائیمقامی قەزای ناوه‌ندی هه‌ولێر، نایشارێته‌وه‌ كه‌ ئاگادارى ئه‌و دیمه‌نه‌ ترسناكه‌ هەن، دەڵێ “له‌م رۆژانه‌ كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ ئه‌نجام دە‌دەین و سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ش ده‌كه‌ین‌”.

مەترسی دراوسێ بوونی ئەو دوو شوێنە، دوای رووداوەکەی گەڕەکی کارێزانی دوو دێت لە سلێمانی کە بەهۆیەوە  ١٥ کەس گیانی لەدەستداو ١٢ـی دیکەش بریندار بوون.

پەیامنێری 964+ سەردانی سەمونخانە و به‌نزینخانه‌‌كەی دەکات‌، شاگردێکی سەمونخانەکە دەڵێ، ١٠ ساڵە دراوسێین، بەڵام “لەوەتەی تەقینەوەکەی سلێمانی بووە تۆزێک شڵەژاوین”.

، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچمان نەکردووە”.

لە بەرانبەردا کارمەندێکی بەنزینخانەکە دەڵی، هیچ مه‌ترسییه‌كمان نیە، لێرە چەندین ئاگرکوژێنەوە هەیە هەستمان بە دڵەڕاوکێ نەکردووە”.