لە شیلادزێ سەربانی مزگەوتێک دەڕمێ و چوار کرێکار برینداردەبن
میدیازان – عەمار عەزیز
لەگوندی سیتەکی سەر بە ناحیەی شیلادزێ، لەکاتی سەبکردنی سەربانی مزگەوتی گوندەکە، حالەتێکی داڕمان روودەدات و هۆیەوە چوار کرێکار بریندار دەبن.
سامی بنیامێن، دانیشتووی ناحیەی شیلادزی لەکاتی رووداوەکە لە گوندی سیتەک بووە، دەڵێ نزیکەی ١٣٠ کرێکار بەخۆبەخشی هەڵدەستن بە سەبکردن و کۆنکرێتکردنی سەربانی مزگەوتی سیتەک بە خەباتە، بەڵام دوای نیوەڕۆ پێش تەواوکردنی ئیشەکە، چەند دارێکی ژێر سەربانەکە دەکەون، بەو هۆیەوە چیمەنتۆی سەربانەکە دادەڕمێ چوار کرێکاری خۆبەخش بریندار دەبن.
رووداوەکە دوێنێ یەکشەممە ٢٠ـی تشرینی دووەم روویداوە، پەیامنێری میدیازان رایگەیاند بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، هەر چوار کرێکارە خۆبەخشەکە رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کران. گوندی ستیەک دەکەوێتە سنووری ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی کە ١٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی دهۆک.
مزگەوتی گوندەکە، لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروست دەکرێت، بۆ ئەمەش گەنجان و پیاوانی گوندەکە وەک خۆبەش کاری کرێکارییان تێدا کردووە