مۆندیال سه‌ته‌لایتی لە بازاڕ نەهێشت
+964
شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
لەگەڵ دەستپێکردنی یارییه‌كان مۆندیال له قه‌ته‌ڕ، گەرموگوڕی کەوتە بازاڕی فرۆشتنی ئامێری سەتەلایت و جۆرێكیان كه كه‌ناڵی یارییه‌كانی مۆندیالی تێدایه، نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه و به كه‌می ده‌ست ده‌كه‌وێت.
لە کاتی مۆندیالدا، هاوڵاتیانی كوردستان گرنگییەکی زۆر بۆ دابیكردنی ئه‌و هۆكارانه ده‌ده‌ن، كه به هۆیه‌وه یارییه‌كان سه‌یر ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌دواداچوونی 964+ گەرموگوڕی کەوتووه‌ته ناو بازاڕ، به تایبه‌تی له زاخۆ جۆرێکی سەتەلایت بە ناوی “ریدلاین” کە كه‌ناڵی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی تێدایه، نرخی گران بووه، ته‌نانه‌ت فرۆشی زۆره و به ئاسانی ده‌ستناكه‌وێت.
رێناس زاخۆیی فرۆشیاری ئامێری سه‌ته‌لایته له بازاڕی زاخۆ، ئه‌و به 964+ ی وت، “مۆندیالی قەتەر وایکردووە ئەوەی حەزی لە وەرزشیش نەبێت، گرنگی بە وەرزش و مۆندیال بدات، هه‌ر ئەمەش بووە هۆی گرانبوونی نرخی سەتەلایت و تا رادەیەک له بازاڕی زاخۆ كه‌مبووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و جۆره‌یان کە كه‌ناڵی یارییه‌كانی بۆ زیاد كراوه”.
“مۆندیالی قەتەر وایکردووە ئەوەی حەزی لە وەرزشیش نەبێت، گرنگی بە وەرزش و مۆندیال بدات”
وتیشی، “جۆری سه‌ته‌لایتی ریدلاین به دانانی لامپایه‌كی تایبه‌ت، ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی بۆ زیادكراوه، كه یارییه‌كانی مۆندیال ده‌گوازێته‌وه، پێشتر نرخی ٣٥ هه‌زار دینار بوو، ئێستا بووه‌ته ٤٥ هه‌زار و ده‌ستیش ناكه‌وێت، مه‌گه‌ر تاك تاك له هه‌ندێك شوێن مابێت”.
له هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه‌وه، چه‌ند ساڵێكه سیستمێكی په‌خشكردنی كه‌ناڵه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه له چه‌ند ئامێرێكی جیاواز به‌رده‌سته، به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌ناڵانه‌شی تێدایه، كه یارییه‌كان په‌خش ده‌كه‌ن.