داستان خەڵاتی باشترین مامۆستای زانكۆی لە ئەمریكا وەرگرت
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
داستان بانەی لە زانكۆی باشوری ولایەتی نوهامشێر لە ئەمریكا خەڵاتی باشترین مامۆستای زانكۆی بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێنا.
داستان لە فەیسبوك نوسیویەتی ، زۆۆر خۆشحاڵم خەڵاتی باشترین مامۆستای وانەبێژم لە زانكۆكەم وەرگرت شەرف و شكۆیەكی گەورەیە و من شانازی بەكورد بوونی خۆمەوە دەكەم.
داستان بانەی لە لایەن قوتابیەكانیەوە لەسەر شێوازی وانە وتنەوە و توانای بەخشینی زانیاریی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە و لە رێورەسمێكدا كە زانكۆكە ئەنجامی دابوو خەڵاتەكە لە نێو ئاپۆراو چەپڵە رێزانی هاوڕێ و هاوكارەكانیدا وەریگرت.
زانكۆی نوهامشێر لە ئەمریكا یەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە و لە بواری زانستی و كۆمپیتەر و تەكنیكدا لە پێشكەوتوترین زانكۆكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە.