بەربەستەكانی شەقامی ١٢٠ مەتری چاكدەكرێنەوە

+964

كوردستان ئەحمەد- هەولێر

بەربەستی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر لە هەرشوێنێك تێك چووبێت چاكدەكرێنەوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە +964ـی راگەیاند ”لەمڕۆوە دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی بەربەستی شەقامی١٢٠ مەتری، وەک قۆناغی یەکەمیش لەنێوان رێگای شەقڵاوەو کەسنەزان کارەکان دەستپێ دەکات، هەوڵدەدرێت لە ماوەیەكی كەمدا كارەكانی تەواو بكرێت.

بەربەستەکانی شەقامی ١٢٠ مەتری نۆژەن دەکرێتەوە

“بەربەستی راگری ١٢٠ مەتری بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆوە، زیاتر لە ٧٠٠ شوێنەوە تێكچووە و خراپ بووە، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەرێگەی كۆمپانیایەكی تایبەتەوە چاكی دەكاتەوە، بەشێوازێكی جیاواز و نوێ”. فازڵ حاجی وای وت، داواشی لە شوفێران کرد بە وریاییەوە لەو شوێنانە شوفێری بكەن کە تیمەكانیان کاری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی هیچ رووداوێكی نەخوازراو روونەدات، لەبەر ئەوەی رێگاكە خێرایە و تیمەكانمان دەیانەوێت لە كەمترین كاتتدا چارەسەری بكەن..

پێشتر +964 بەدواداچوونێكی بۆ گرفتەكانی  شەقامی ١٢٠ مەتری كرد، دەرکەوت بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە لە زیاتر لر ٧٠٠ جێگە گاردەیلی رێگاكە تێكشكاوە

 شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر, درێژترین شەقامی هەرێمی كوردستانە و درێژیەكەی ٣٨ كیلۆمەترە و بەشێوەی بازنەی بەدەوری هەولێردا دەستورێتەوە، دروستکردنەکەی ٤٥٩ ملیۆن دۆلاری تێچووە