لە كۆیە تەقە كرا و پۆلیسێك گیانی لەدەست دا و سیانی دیكەش بریندار بوون
964+
شلێر سەعید
هاوڵاتیيەك كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، لە بەردەم بنكەی پۆلیسی ئازادی لە كۆیە تەقە لە هێزەكانی پۆلیس دەكات و چوار پۆلیس بریندار دەكات و یەکێکیان گیانی لە دەست دا.
شایەتحاڵێك لەناو كۆیە، لە كاتی تەقەكردنەكەدا لە بەردەم بنكەی پۆلیسی ئازادی بووە و قسەی بۆ تۆڕی 964 كرد و وتی، ئەو هاوڵاتییە تەقەی لە هێزەكانی پۆلیس كردووە و چوار پۆلیسی بریندار كرد، بەڵام یەکێکیان بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەست دا، کە پۆلیسی بنکەکەیە..
هەروەها وتی، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كۆیە كراون، تا ئێستا دیار نییە باری تەندروستیان جێگیرە یان نا
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كۆیە، بۆ تۆڕی 964ی دووپاتیکردەوە، یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەست دا و لە چارەسەركردنی بریندارەكانی دیكە بەردەوامن، وتیشی، بریندارەکان دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە، بەڵام هەموو شتێك دەكەن بۆ ئەوەی بە زووترین كات تەندروستیان جێگیر بكەن.
بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی 964 ئێستا لە بەردەم نەخۆشخانەكە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بەچەكەوە كۆبوونەتەوە و رێگەش نادەن میدیاكان بچنە ناو نەخۆشخانەكەوە.