"شەقامی سلێمانی بۆ كەركوك داخرا"
خوێندكارانی بهشهناوخۆیی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوە
+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
خوێندكارانی بهشهناوخۆیی قلیاسان له سلێمانی گردبوونهتهوه و شهقامیشیان داخستووه.
ئهوان داوای خزمهتگوزاری دهكهن.
خوێندكارەكان هەردوو سایدی رێگەكەیان گرتووە، دەڵێن، هیچ خزمەتگوزاریەك لە بەشە ناوخۆییەكان نییە، ئاویان نییە كارەبایان نییە، ئامێرەكانی فێنك كەرەوە كار ناكات، ئەوەش گرفتی بۆ خوێندكارەكان دروستكردووە بەتایبەتی لەم كاتەدا چونكە لە وەرزی تاقیكردنەوەدان.
زانكۆی سلێمانی دەكەوێتە گەڕەكی قلیاسان لەسەر رێگەی سەرەكی سلێمانی بۆ كەركوك
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد