میوانداری باڵیۆزانى ئێران و توركیا بۆ په‌رله‌مان ره‌تده‌كرێته‌وه و (سودانی)یش ده‌چێته تاران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌به‌غدا ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه كه بانگهێشت یان میواندارى باڵیۆزى وڵاتانى وه‌ك توركیا و ئێران له‌باره‌ى بارودۆخى ئێستا، كاری په‌رله‌مان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه بابه‌ته په‌یوه‌نداره به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه سبه‌ى دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى تاران ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه.
شێروان جەمال خدر دوبەردانی، په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا له‌لێدوانێكدا به 964+ ی راگه‌یاند “میواندارى و بانگهێشتى باڵیۆزی وڵاتان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به په‌رله‌مانه‌وه نیه به‌ڵكو كارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یه” .
دووبه‌ردانى ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ، بانهێشت یان میوانداری كردنى باڵیۆزى ئێران و توركیا بۆ لێپرسینه‌وه یان ئاگاداركردنه‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ى كه ئێستا له‌نێوان هه‌رسێ وڵات هه‌یه ، كاری په‌ره‌لمان نیه و راسته‌خۆ كاری وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌یه.
وتیشی “ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان ده‌توانین بۆ بابه‌تێكی له‌م چه‌شنه بانگهێشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌مان بكه‌ین و رابسپێرین كه میواندارى یان بانگهێشتى باڵیۆزه‌كان بكات”. چونكه ده‌شڵێ “له‌هیچ په‌رله‌مانێكی دونیادا ئه‌وه رووینه‌داوه كه په‌رله‌مان بانگێشتى باڵیۆزی وڵاتان بكات”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانی ئێراقیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى كه ئێستا له‌نێوان هه‌ر سێوڵاتدا ده‌گوزه‌رێ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵوێستى په‌رله‌مان بۆ بارودۆخه‌كه وه‌ك پێویست نازانێ، به‌تایبه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانى هه‌ردوو وڵاتى توركیا و ئێران له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ده‌شڵێ “ده‌كرێ هه‌ڵوێستى په‌ر‌له‌مانى عێراق تووندتر بێت”.
شێروان دوبەردانی، په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه سبه‌ى دووشه‌ممه (28ی تشرینی دووه‌م)، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى تاران ده‌كات و وتیشی “به‌دڵنیایی ته‌وه‌رى گرنگ و سه‌ره‌كى ئه‌و سه‌ردانه‌ى تایبه‌ت ده‌بێ به بابه‌تى تۆپبارانه‌كانى ئێران و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌و ووڵاته له‌سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمی كوردستان”.
بە درێژایی مانگی ئەیلوول و سه‌ره‌تاكانى مانگی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ، هێزه سه‌ربازییه‌كانى هه‌ردوو وڵاتى ئێران و تورکیا زیاتر له 90 جار سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و به‌ده‌یان جاریش تۆپبارانیان کردووە.
هه‌رچه‌نده رۆژی 22ی ئه‌م مانگه، پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى بۆ تاوتوێکردنى پرسی بۆردوومانکردنى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا بەڵام هیچ بڕیارێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه.