وێنەی تەقەمەنییەکان. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین
مەترسی بوون بۆ ژیانی هاوڵاتیان
لە گەرمیان 16 پارچە تەقەمەنی چارەسەر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سێ ناوچەی گەرمیان، 16 پارچە تەقەمەنی ببون بە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی زانستی هەڵگیرانەوە و بۆ لەناوبردن گوێزرانەوە بۆ شوێنێکی دوور لە ئاوەدانی.
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین، ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەیسبووک رایگەیاند، سەردانی قەزای کفری، ناحیەی قۆرەتوو و گوندی حەوش کوڕووی کردووە، بە مەبەستی هەڵگرتن و گواستنەوەی ژمارەیەک پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر بۆ شوێنی مەبەست.
تەقەمەنییەکان 16 پارچە بوون، دانەیەکیان مووشەکە و 15 دانەکەی دیکە پێکهاتوون لە گولە تۆپ و هاوەن و دوو پارچە تەقەمەنی.
شوێنی تەقەمەنییەکان، لەلایەن رێکخراوی کارکردن لە پێناو ئاشتی ئاشکرا کراوە و لۆکەیشنەکانیان دراوە بە تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی (EOD) بە مەبەستی لەناوبردن.