لە حاڵەتێکی دەگمەندا رەش مارێک مارێکی دیکە دەخوات
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە قەزای دوکان، رەش مارێک مارێکی دیکەی لە جۆری خۆی خواردووە.
نەوشیروان عەبدولرەحمان بەخێوکەری مارە بە 964ی وت، نزیکەی 50 رەش ماری ھەیە، یەکێک لە مارەکانی لە کلکەوە مارێکی دیکە دەخوات، بەڵام کاتێک مارێک مارێکی دیکە دەخوات لە سەرەکەیەوە دەیخوات.
باسی لەوەشکرد، “حاڵەتی خواردنی مار لەلایەن مارێکی دیکەوە ئاساییە، بەڵام لە ھەمان جۆری خۆی بێت زۆر دەگمەنە و سەیریشە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی