چەمچەماڵ - وێنە: socialmedia
شەش کاتژمێر چەمچەماڵ و پێنج ناحیەی دیکە بێ کارەبا دەبن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ و پێنج ناحیەی دیکە سبەینێ یەکشەممە 28.3.2023 لە کاتژمێر هەشت تا دووی دوانیوەڕۆ بێ کارەبا دەبن.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ئەمشەو بڵاوی کردووەتەوە، هۆکاری کارەبا بڕانەکە بۆ بەستنەوەی وێستگەی مۆبایلی 132/11Kv نوێی چەمچەماڵ بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەگەڕێتەوە.
بە پێی راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، بێ کارەباییەکە هەریەکە لە ناحیەکانی شۆڕش، تەکیە، سەنگاو، ئاغجەلەر و تەکیەی جەباری دەگرێتەوە.