پرۆژەی ئاوی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە


964+


توانا نەقی – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی. بەڕێوەبری ئاوی سلێمانیش دەڵێ؛ سەرجەم بۆڕییەکان دەگۆڕدرێن و تانکی نوێش دادەنرێت.

دەربڕی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی یەک ملیارو ،بۆ پرۆژەی ئاوی دوکان

شیروان جەمال، بەڕیەوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964+ـی وت؛ دوو دەرخستەیان ناربوو بۆ نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی دوکان کە ئاوی خواردنەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکات، یەکێکیان بەبڕی ٦٨٥ ملیۆن و٨٥٥ هەزار دینار بۆ گۆڕینی ئەو بۆریانەی کە ئاوی خواردنەوەی پێدا تێپەڕدەبن و دەیگەیەنن بە سلێمانی، ئەوەی تریشیان دروستکردنی تانکییەکی٧٥٠ مەتر سێجا لە وێستگەی سارا دوو لە پڕۆژەی ئاوی دوکانی سەرەوە.

بۆڕییەکان سەرووی پەنجا ساڵە نەگۆڕدراون

  +964  زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە کە ئەو بۆڕیانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری گۆڕینی داون، لەوەتەی بەنداوی دوکان هەیە، نەگۆڕدراون کە سسەرووی پەنجا ساڵ دەبێت.

شیروان جەمال، ئەوەشی خستەڕوو کە لە دەرخستەی دووەمدا داوای ئەوەیان کردووە کە دیوارێکی راگری کۆنکرێتی بۆ یەکەی پاڵاوتنی پڕۆژەکە دروست بکرێت، ئەمەش رەزامەندی لەسەر دراوەو بودجەی ٧٨٧ ملیۆن و ٨١٥ هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

964+ زانیویەتی، پێشتر ئەو دەرخستانەیان داوا بە پارێزگای سلێمانی بەڵام بە بیانوی نەبونی پارە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە، لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی پارەکەیان داوە، کە ئەم پرۆژەیە زۆرێک لە کێشەکانی ئاوی خواردنەوە لە قەزاکەدا چارەسەر دەکات.