شوانێک سەرووی 150 سەر مەڕی خاوەنەکەی دەدزێت
964+
شۆڕش عەبدولستار – هەولێر
لە گوندی شەوۆکی کۆمەڵگه‌ی مەلائۆمەری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 150 سەر مەڕی خاوەنەکەی دەدزێت.
رووداوه‌كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بووه، خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان بە 964ی وت: مەڕەکان هی من و ئامۆزاکانمن، مه‌ڕه‌كان زۆر بە ئاسانی بە بازگە و شەقامەکاندا بردراون، تا سواری بارهەڵگرێک کراون، ئێستا ئێمە تەواوی کەسوکارمان به‌دوای مه‌ڕه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین.
بە قسەی خۆیان بێت جووتی هەر سەر مەڕێک سەرووی 600 هەزار دینارە کە کۆی گشتی زیاتر لە 45 ملیۆن دینار دەکات.