بەرمیلێک نەوت بە چەندە؟
ئۆپیك پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد
رێكخراوی ئۆپیك پلەس بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی 2024 بۆ چل ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.
رێكخراوەكە لە دوایین كۆبوونەوەی خۆیدا كە لە ڤیەنا بەڕێوەچوو، رایگەیاند، لە پێناو سەقامگیریی بازاڕی نەوت و هاوسەنگی پەیداكردن بۆ خواستێكی باشتر بۆ نەوت لە 50 ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بەرهەمهێنان بۆ 46 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.
سعوودیە و رووسیا پێكەوە بەرهەمێنانی نەوتی ئۆپیك پڵەس بۆ500 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە لە رۆژێکدا، بۆ ئەوەی جێگیریی لە نرخی نەوتدا دروست ببێت، ئەم دوو وڵاتە ئەندامە هەرە بەهێز و گەورەكانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسن.
لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تەواوی ئەندامانی ئۆپیك پڵەس یەك ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە.
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 29 سەنتە.
ماڵپەڕی بلۆمبێرگی نێودەوڵەتیی، لە دوای كۆبوونەوەكە نووسیویەتی، لەبەر ئەوەی ئۆپیك پلەس بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە، كەواتە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە و خواستیش زیاد دەكات.