رۆناڵدۆ ده‌چێته خولی سعوودیه؟
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە گواستنەوەی ئه‌م زستانەدا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌وه ده‌كات، وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی ناوداری ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی لە راپۆرتێک‌دا ئاشكرای كردووه، دانوستانەکانی نێوان رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگال و یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی نزیکە له‌وه‌ی به ئه‌نجام بگات و خه‌ریكه رێكده‌كه‌ون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، نه‌سڕی سعوودی ئۆفه‌رێكی ئه‌وتۆی به رۆناڵدۆ داوه، هیچ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ناتوانن پێی بده‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان، یانه‌ی نه‌سڕ ساڵانه ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌داته رۆناڵدۆ، گرێبه‌ستێكیشی بۆ دوو ساڵ و نیو پێشكه‌ش كردووه، جگه له رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاره‌ی ریكلام.
نه‌سڕی سعوودی ده‌یه‌وێت له مانگی یه‌كی ساڵی نوێ رۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانییه‌وه.
“نه‌سڕی سعوودی ده‌یه‌وێت له مانگی یه‌كی ساڵی نوێ رۆناڵدۆ بباته ریزه‌كانییه‌وه”
ماركا نووسیویه‌تی، تۆپی پێی سعوودیە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات، جگە لەوەش یانه‌ی نەسڕ هەوڵدەدات هەژموونی ناوخۆیی بگەڕێنێتەوە و خۆی بخاتە سەر نەخشەی تۆپی پێی جیهان، بە سەرکردایەتی ڕودی گارسیای راهێنەری فەڕەنسی و کۆمەڵێک یاریزانی پیشەگەر.
چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، رۆناڵدۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا هێرشی كرده سه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و تێن هاگی راهێنه‌ری تیپه‌كه، دواتر یانه ئینگلیزییه‌كه گرێبه‌ستی رۆناڵدۆی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئێستاش یاریزانه‌كه له مۆندیال به‌شداره.