هۆکاری دیارنەمانی شۆفێری تاکسیەکەی زاخۆ ئاشکرا دەبێت
شڤان عومەر – زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هۆکاری دیارنەمانی شۆفێری تاکسییەکەی زاخۆ کە ماوەی هەفتەیەکە بزر ببوو، ئاشکرا دەکات.
ئهمڕۆ دووشهممه 5.6.2023، ئهو شۆفێره تاكسییهی زاخۆ دۆزایهوه، كه حهوت رۆژ بوو هیچ سۆراغێكی نهبوو.
شۆفێرهكه ناوی عەزیز زەینەلعابدین ئیبراهیمه و وهك برایهكی به 964ی راگهیاند، ئهشكهنجهی زۆر دراوه و ئێستاش پۆلیس لێكۆڵینهوه له بارهی ئهو رووداوه دهكات.
راید ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە 964ـی وت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان بێت، ئەو گەنجە قەرزار بووە و بەهۆی گوشاری خاوەن قەرزەکان خۆی شاردووەتەوە بۆ ئەوەی گوشارەکانی لەسەریەتی نەمێنێت.
دەشڵێت: لێکۆڵینەوە لەگەڵ شۆفێرەکە بەردەوامە.
عەزیز زەینەلعابدین ئیبراهیم، تەمەن 38 ساڵ، کە شۆفێری تاکسییە، كاتژمێر 07:00ی ئێوارەی رۆژی 29.5.2023 هەواڵی ونبوونی بڵاوبووەوە، کاتژێر 12:00ی شەوی رابردوو، ئەو گەنجە بە برینداری گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق