ژماره‌ى ئوتومبێله‌كان بۆ شارەوانی هەڵەبجە بنێرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ژمارەی تابلۆی ئەو ئوتومبێلانه‌یان بۆ بنێرن، كه خاوه‌نه‌كانیان خۆڵ و خاشاك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێده‌ده‌ن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌و جۆره شۆفێرانه به كه‌سانى ناپه‌رپرس و بێ‌باك پێناسه ده‌كات كه به‌و شێوه‌یه شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان پیس ده‌كه‌ن.
شارەوانی، دوو دیمه‌نى جیاوازى دوو ئوتومبێلى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له دوو شوێنى جیاوازى هه‌ڵه‌بجه‌دا زبڵ و خاشاك فڕێده‌ده‌ن.
لە راگەیەندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت “ئەوەی کە لە وێنەکاندا دیارن دوو هاوڵاتین بە دوو ئۆتۆمبێلی جیاواز، یەکێکیان گەڕەکی ئەندازیارانە پشت یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان و ئەوی تریشیان شەقامی حەمەوغان نزیک چێشتخانەی هەردی”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتێکدا خزمەتگوزاری هەڵگرتنەوەی خاشاک ده‌چێتە بەردەم هەموو ماڵێک هیچ کێشەیەکی نیە، بۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات “هه‌ر كه‌سێك ژمارەی ئەم ئۆتۆمبێلانە، یان هەر ئامێر و ئۆتۆمبێلێکی تری سەرپێچیکاری لەمجۆرەی لایە، بیداتە شارەوانیمان تاوەکو بەپێی یاسا سزا بدرێن”.