رواندز تامی یەکەم بردنەوەی کرد
+964
ئاسۆ فه‌یسه‌ڵ – رواندز
له یارییه‌كانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان، یانه‌ی رواندز له چواره‌م یاریی خۆیدا توانی تامی بردنه‌وه بكات و ئه‌نجامێكی گه‌وره‌شی تۆمار كرد.
یارییه‌كه ئێواره‌ی شه‌ممه، ٣ی كانونی یه‌كه‌م له یاریگه‌ی رواندز، له گه‌ڕی چواره‌می خولی پله یه‌كی كوردستان له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی رواندز و گاره كرا.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی رواندز توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات، به تایبه‌تی له گێمی دووه‌مدا، كاتێك یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی ٤-٠ گۆڵ له یانه‌ی گاره برده‌وه.
یانه‌ی رواندز، كه ئه‌م وه‌رزه بۆ پله یه‌كی كوردستان سه‌ركه‌وتووه، له گێمی یه‌كه‌مدا ته‌نیا گۆڵێكی كرد و یانه‌ی گاره باش یارییان كرد، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا تیپی خاوه‌ن یاریگه كۆنتڕۆڵی یاریگه‌ی كرد و سێ گۆڵی دیكه‌ی تۆمار كرد.
یانەی رواندز ئێستا خاوەنی چوار خاڵە لە کۆی چوار یاری، دوو دۆڕان، یەک بردنەوە و یەک یەکسانبوونی هه‌یه.
یانەی گارە له لای خۆیه‌وه لەکۆی چوار یاری، تەنیا دوو خاڵی هه‌یه.
خولی پله یه‌كی كوردستان به به‌شداریی ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت و لە کۆتایی وەرزدا دوو یانە بۆ پلە نایاب سەردەکەون.