بە فڕۆکە دەیکوژێننەوە
ئاگر لە قۆپی قەرەداغ کەوتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئاگرێک لە یەکێک لە شاخەکانی قۆپی قەرەداغ کەوتۆتەوە، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵ کراوە.
لەبەر سەختی شوێنەکەنەتوانراوە بە ئاسانی کۆنترۆڵبکرێت و تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی توانیویانە بگەنە شوێنەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن.
عەمید حسێن فەیزوڵا، بەڕێوەبەری تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لە یەکێک لەشاخەکانی قۆپی قەرەداغ کەوتەوە، بەهۆی ئەوەی لە کۆنتڕۆڵ دەرچو بو تیمی فڕۆکەوانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
وتیشی، رووبەرێکی زۆر لە پوش و پاوان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر دار لە شاخەکانی قۆپی قەرەداغ سووتاون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی