تەقەكەرەكانی گەڕەکی پەنجاعەلی کەرکوک دەستگیر نەكراون

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوو كەس بە سواری ماتۆڕ لە گەڕەكی پەنجا عەلی لە كەركوك تەقە دەكەن و هەڵدێن، پۆلیس دەڵێت لێكۆڵینەوە بەردەوامە و هیچ زیانێكی گیانی و مادیشی نەبووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16.6.2023 ئەو دوو كەسە تەقەیان بە ئاسمانی گەڕەكی پەنجا عەلیدا كردووە و هەڵاتوون.

لیوا عەلی موتەشر، جێگری بەڕێوەبەری فەرماندەی پۆلیس بە 964ی وت، ئەو دوو کەسەی لەسەر ماتۆر بوون لە لایەن کەسێکی دیکەوە ئاستەنگییان لە تێپەڕاندنیان دروست کردووە ، کەسی دواوەی  ماتۆڕەکە تەقەی هەڕەمەکی کردووە و هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.

گەڕەکی پەنجا عەلی دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک و لە دوای  ساڵی 2003 دروست کراوە و ئاوارەی زۆری تێدا نیشتەجێبون و لە دوای روداوەکانی 2017 بەشێک لە ئاوارە عەربەکانی نێو کەمپەکانی شارەکە دوای دەرچوونیان هاتنە نێو ئەو گەڕەکە و نیشتەجێبوون

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد