تیمێکی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوەی مەیدانی ئاژەڵانن وێنە: شارەوانی هەولێر
مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر پاککرایەوە
964+
فەهمی نەبی
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی 14 شۆفڵ و قەلاب، رووبەری هەزار مەتر سێجای مەیدانی ئاژەڵانی هەولێریان پاککردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، شارەوانی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزانی ئەو شارەوانییە هەڵمەتەکەیان ئەنجامداوە.
وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، پاشماوەی ئاژەڵی مردارەوە بوو و زبڵێکی زۆر لەو ناوچەیە کۆبووەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکەی شارەوانیی هەولێر، ئەو هەڵمەتە بە مەبەستی رێگریی بووە لە گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و لەسەر داواکاری پارێزگای هەولێر بووە.
ئەو پاشماوەیەی کۆکراوەتەوە، هەر ئەو کاتە گواستراوەتەوە بۆ زبڵخانەی کانی قرژالە.
مەیدانی ئاژەڵان، دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر، بەدیاریکراوی لەسەر رێگای هەولێر بۆ موسڵە.