مەسرور بازرانی: نەوت نامێنێت

+964

كوردستان ئەحمەد- هەولێر

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، بۆیە دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین… ئەگەر پەرە بەو کەرتەش بدەین، مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان نابێت.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گرتە ڤیدیۆیەكدا كە ١٢ خولەكەو لەسەەر پەیجی فەرمی حکومەت لەفەیسبووک بڵاوکراوەتەوە باس لە هەوڵەكانیان دەكات بۆ هەمەجۆر كردنی سەرچاوەكانی داهات و دەڵێ: ‘هەوڵی تەواو دەدەین بۆ هەناردەكردنی بەروبوومی ناوخۆی بۆ دەرەوەی وڵات و  هاوكاری تەواوەتی جوتیارانی كوردستان دەكەین’.

 پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کشتوکاڵیدا بکرێت کە ئەوەش وادەکات هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت، وەک چۆن کشتوکاڵ لە هەر وڵاتێک ‘بنەمای دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێزە دەبێت لە وڵاتی ئێمەشدا ئابووری بەهێز ببێت و گرنگی بە بواری كشتوكاڵ بدرێت هاوكاری هەموو لایەك بكرێت بۆ ئەوەی بوارەكە بەهێزتر ببێت’، مەسرور بارزانی وای وت.

رۆژی شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە رێورەسمی بە براندکردن هەناری هەڵەبجە لە هەولێر رایگەیاند: “هاتووم بۆ ئەوەی سەردانی ئێرە بکەم بۆ فرۆشتنی هەناری هەڵەبجە و زاخۆ، لێرە ئەو بەرووبوومانە لە جووتیاران وەردەگرن و دیسانەوە دەیدەنەوە بە خەڵک، ئێمە توانیومانە بۆ یەکەمجار بەروبوومی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردە بکەین’.

مەسرور بارزانی – سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان