کەرکوک.. بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێک پوچەڵ کرایەوە

+964

کاروان سالحی – کەرکوک

لە سەر شەقامی سەرەکی  عەمەلە شەعبی بۆمبێک لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکەوە، پوچەڵ کرایەوە.

کەمێک پێش ئێستا، تیمەکانی هەڵگرتنەوەی تەقەمەنی لەسەر شەقامی عەمەلە شەعبی، کە دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکوک، بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکەوە پوچەڵ کرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەست +964 کەوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆمبە لکێندراوەکەی پێوە کرابوو، لەکاتی رۆیشتنیدا لە شەقامی عەمەلە شەعبی، لە تاسەیەک دەدات و بۆمبەکە دەکەوێت، بەڵام شوفێری ئۆتۆمبێلەکە پێی نەزانیوە کە بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بووەو لێی کەوتووە، بۆیە بەردەوام بووە لە رۆیشتن، ئەمەش وایکردووە نازانرێت بۆمبەکە بە کام ئۆتۆمبێلەوە لکێندرابوو.