بەهۆی ئاونەدانەوە

باخچەو بلوارەکانی دەربەندیخان زەرد هەڵگەڕاون

توانا نەقی

بەهۆی کەم ئاوی و ئاونەدانیانەوە باخچەو بلوارەکانی قەزای دەربەندیخان زەرد بوون و مەترسی وشکبوونیان لەسەرە.

نەبوونی کەرەسیە و سووتەمەنی بۆ تانکەر و خەرجنەکردنی شایستەداراییەکانی کۆمپانیایەکی پاکەرەوە و کە تانکەرەکانیان دەبینکردووە مەترسی لەسەر باخچەکان دروستبووە.

باخچەکانی ناو قەزای دەربەندیخان بەشێکی سیاجەکانی شکاون و لە بێ ئاویدا تەواو وشک و زەرد بوون و ئەمە چیمەنی ناوەراستی شەقامەکانیشی گرتووەتەوە

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، سەرەڕای کارکردنی بەردەوامی دوو تانکەری میلاکی قایمقامیەت بۆشارەوانی، بەڵام نیگەرانن لەوەی بەشێکی زۆری کەرەستە و ئامێرەکانی شارەوانی و سیجی باخچەکان تێکچووە زۆری لەکارکەوتوون.

وتیشی، پێویستە وەزارەتی شارەوانی ئاوڕ لەو کەموکوڕیانە بداتەوە ئەو مەترسیانەی لەسەر بلوار و باخچەکان هەیە بەهەند وەربگرن هاوکار بن لە چاککردنەوەیان.