، گورچیلەكانی بوونەتە كارگەی دروستكردنی بەرد
+964
فەرهاد حەسەن – هەولێر
نەخۆشییەکی دەگمەنی گورچیلە هەیە بەقسەی پزیشکەکان بێت لەناو دوو تا سێ ملیۆن کەس بەرۆکی کەسێک دەگرێت، لێرەش بەختەکەی پیاوێک لەهیران ئەوەی هێناوە.
فاخیر یەحیا ئەسعەد، ماوەی 25 ساڵە هەردوو گورچیلەكانی وەك كارگە، بەرد دروست دەكەن، بۆ چارەسەركردنیش زۆر وڵات گەڕاوە بەڵام تائێستا بێسوودە.
فاخیری ٥١ ساڵ چیرۆکەکەی بۆ +964 دەگێڕێتەوەو دەڵێ “لەساڵی 1997 ەوە تووشی ئەو نەخۆشییەی گورچیلەكانم بوومە، جگە لە نەخۆشخانەكانی كوردستان لە هەولێرو سلێمانی ، سەردانی هەردوو وڵاتی ئێران و هیندستانیشم كردووە، بەڵام پێیان وتووم چارەسەری یەكجاریت نیە، ئەو نەخۆشییە لەگەڵ تەمەندایە”.
“لەساڵی 1997 ەوە تووشی ئەو نەخۆشییە بووم، جگە لە نەخۆشخانەكانی كوردستان ، سەردانی ئێران و هیندستانیشم كردووە، پێیان وتووم چارەسەری یەكجاریت نیە”.
فاخیر دەشڵێ “لەهیندستان پێیان وتووم نەخۆشییەكەت زۆر دەگمەنە، لەنێوان دوو تا سێ ملیۆن كەس لە جیهاندا تەنها یەك كەس تووشی دەبێت”.
هیچ یەكێك لە دایك و باوكی فاخیر ئەو نەخۆشییە دەگمەنەیان نەبووە كە نەخۆشییەكی بۆماوەیی بێت، بەڵام وەكخۆی دەڵێ، لەئێستادا دوو خوشك و برایەكی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە ، بەتایبەتیش خوشكێكی هەمان حاڵەتی ئەوی هەیە.
“لەهیندستان پێیان وتووم نەخۆشییەكەت زۆر دەگمەنە، لەنێوان دوو تا سێ ملیۆن كەس لە جیهاندا تەنها یەك كەس تووشی دەبێت
فاخیر هەست بەو بەردانە دەكات كە لەماوەی هەفتەیەكدا چەند جارێك لەرێگەی سەرئاوكردنەوە دێنە خوارەوە، وهك دەڵێ “هەندێ لەوبەردانە شێوەو قەبارەیان وەك دەنكە فاسۆڵیا و ناوکە خورما وایە، هەندێكیشیان ووردتر لەو قەبارانە، هەست بە هاتنە خوارەوەی هەموویان دەكەم و تەنانەت بەشێكیان دەبینم و هەڵمگرتوون”.
تا ئێستا، 12 جار نەشتەگەری بۆ فڕێدانی بەردی ناو گورچیلەكانی كردووە و زیاتر له چارهگه كیلۆیێك بهردی فڕێداوه، دەشڵێ “لەدوای هەر نەشتەرگەرییەك لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا سەرلەنوێ بەردەكان دروست دەبنەوە، جاری وایە ووردن لەرێگەی ئاوخواردنەوەی زۆر و وەرزشكردنم یان لەرێگەی خواردنەوەی فەوارەوە، بەردە ووردەكان دێنە خوارەوە، ئەوانەی كە گەورەش دەبن، دەبێ لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە دەربهێندرێن”.لەدوای هەر نەشتەرگەرییەك لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا سەرلەنوێ بەردەكان دروست دەبنەوە
فاخیر كە خێزاندارەو لە شارۆچكەی هیران دەژی، خاوەنی 7 منداڵە، پێش چەند ساڵێك لەهەولێر دەژیا، بەلام بەهۆی ئەو نەخۆشییەی موڵكی لەهەولێر بۆ چارەسەركردنی فرۆشتووەو بەناچاریش گەڕاوەتەوە هیران.ناحیەی هیران سەر بەقەزای شەقڵاوەیەو دەکەوێتە بوکوری رۆژهەڵاتی هەولێرەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات، بەهۆی ئەو نەخۆشییە بەردەوامەی كاریگەری خراپی كردۆتەوە سەر ژیانی رۆژانەی و دەڵێ “بەردەوام ئازارێكی و زۆر و خەوزڕان قەدەغەكردنی بەشێك لە خواردنەكان، بۆتە هەوێنی ژیانی رۆژانەی من”.
ئەو راهاتووە لەگەڵ ئازارەكانی ئەو نەخۆشییەی، بەڵام دڵخۆشیشە كە تا ئێستا گورچیلەكانی لەكار نەكەوتوون و ئاسایین، دەشڵێ “لەهیندستان پێیان ووتووم راستە ئەو نەخۆشییە درێژخایەنەت لەگورچیلەكانت هەیە، بەڵام بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە چەندین نەخۆشی ترت لێ دوور كەوتوونەتەوە كە ئەو نەخۆشییە رێگریان لێدەكات لە سەرهەڵدانیان”.“لەهیندستان پێیان وتووم نەخۆشییەكەت زۆر دەگمەنە، لەنێوان دوو تا سێ ملیۆن كەس لە جیهاندا تەنها یەك كەس تووشی دەبێت
فاخیر لە 1986 ەوە بۆتە پێشمەرگە، ئێستاش بە پلەی رائید خانەنشین كراوەو لە ماڵەوە دانیشتووە، دەڵێ “لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییەم نزیكهى 70 هەزار دۆلارم خەرجكردووە، تەنها جارێك لە وەزارەتی پێشمەرگە هاوكارییان كردووم، دەنا هەموو خەرجییەكانی تر لەسەر خۆم بووە”.