لە عێراق هێڵی فریاکەوتنی منداڵان دەکرێتەوە

منداڵانی کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

964+

توانا نەقی

منداڵانی پەرلەمانی عێراق سەردانی شاری سلێمانیان کرد و بڕیارە چەند منداڵێکی کوردیش ببنە ئەندام لەو پەرلەرمانەدا.

پەرلەمانی منداڵان لە عێراق کاری ئەوەیە بەرگری لە مافەکان و ئەو کێشە و گرفتانە دەکەن کە رووبەڕووی منداڵ دەبێتەوە، ئامانجی سەردانەکەشیان شارەزابوونەوە لەو هێڵی فریاکەوتنەی منداڵان، کە لە هەرێم هەیە،

964 دەزانێت لە ئێستادا ناوی ژمارەیەک منداڵی کورد نێردراوە تا ببنە ئەندام لەو پەرلەمانە.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو منداڵانە لەگەڵ سەرپەرشتیاری پەرلەمانی منداڵان و لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی سلێمانیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی منداڵان.

وتیشی، سەردانەکە زیاتر بۆ شارەزابوونیان بوو لە هێڵی 116ـەی فریاکەوتنی منداڵان کە ئەوانیش دەیانەوێت ئەو هێڵە بکەنەوە لە عێراق بەڵام لە ژێر ناوێکی دیکە.

هێڵی فریاکەوتنی منداڵان لە ساڵی 2013ـەوە دامەزراوە و لە رێگەی ژمارە 116ـەوە بێبەرامبەر کەیسە دەروونی و پەروەردەییەکانی منداڵان لە رێگەی حەوت توێژەری کۆمەڵایەتییەوە چارەسەر دەکەن.