ئێستا.. دوو مێرمنداڵ لە رووباری خابوور خنکان
964+
شیڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نزیکەی نیو کاتژمێر دەىێت، دوو مێرمنداڵ لەناو رووباری خابوور خنکان و خەڵک لە شوێنەکە کۆبووەتەوە و گەران بەدوای تەرمەکەیان بەردەوامە.
پەیامنێری 964 لەسەر زاری شایەدحاڵەکان دەڵێت، هەردوو مێرمنداڵەکە تەمەنیان لەخوار 15 ساڵی دایە و برای یەکتر نین وەک هەندێک کەس باسی دەکەن.
خەڵکێکی زۆر لە شوێنی رووداوەکەن و چەند تیمێک لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکانن.
ئەو گەنجانە خەڵکی زاخۆن و تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 16 ساڵی دایە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی