پۆرتوگال گۆڵبارانی سویسرای كرد و رۆناڵدۆ گۆڵی نه‌كرد
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له دوایاریی قۆناغی شازده‌ی مۆندیالی ٢٠٢٢ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و نمایشێكی به‌هێزی كرد، توانیشی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی هه‌شت.
پۆرتوگال به‌بێ به‌شداریی سه‌ره‌كیی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ٦-١ گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای برده‌وه.
ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه، یاریزانی لاوی پۆرتوگال “گۆنكالۆ رامۆس” بوو، كه سێ گۆڵی “هاتریك” تۆمار كرد.
گۆڵه‌كانی دیكه‌ش پێپێ و گوێرێرۆ و رافائیل تۆماریان كرد، تاكه گۆڵی سویسراش یاریزان مانوێل ئاكانجی تۆماری كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتن و ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگال له یارییه‌كه‌دا یه‌ده‌گ بوو، له خوله‌كی ٧٤ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد.
پۆرتوگال جیاواز له یارییه‌كانی رابردوو، به ئاستێكی به‌رز و به نمایشێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وت و توانی بلیتی قۆناغی هه‌شت به‌ده‌ست بهێنێت.
پۆرتوگال له قۆناغی هه‌شتی مۆندیالدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب ده‌بێته‌وه
پۆرتوگال له قۆناغی هه‌شتی مۆندیالدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب ده‌بێته‌وه، كه شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.