سلێمانی.. رۆژانی جەژن زیاتر لە 1300 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆ دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

لەناو شاری سلێمانی هەر رۆژێکی جەژن زیاتر لە 1300 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و فڕێدەدرێت.

ئەو رێژەیە لە رۆژانی ئاساییدا 1000 تۆنی رۆژانەیە.

سلێمانی لە رێگەی سێ کۆمپانیاوە کارەکە دەکات و شارەکە کراوە بە حەوت زۆنەوە.

شارەوانی سلێمانی رێنمایی بە دوکاندار و هاوڵاتیان و گەشتیاران داوە خۆڵ و خاشاکەکانیان بکەنە زەرفی تایبەتەوە و لەو جێگانە دایانبنێن کە دیاریکراون.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان بەردەوام لەناو شاری سلێمانیدا سەرقاڵی چاودێری پاککردنەوەی شار دەکەن و تیمەکانی زیادەڕۆیی و ئامێرەکانیشیان بەردەوام لە کاردان.