ئەنجومەنی پارێزگای هەولیر کۆبویەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی دێگەڵەی گۆڕی

964+

مریەم ئەحمەد -هەولێر

ئەمڕۆ حەوتی کانونی یەکەم، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری نوێ بۆ هەریەک لە ناحیەکانی دێگەڵە، هەریر و باسرمە دانرا،لە کۆی ٢٥ ئەندام بە دانگی ٢٤ ئەندام پەسەندکران.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆر بوو بەڕیوەبەری ناحیەی دێگەڵە  گەڕێنرابویەوە بۆ دیوانی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکە بەوەکالەت لە شوێنی دەوام دەکرد.

دلێر حوسێن،ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە 964+ی ووت؛ کارنامەی ئەو کەسانەی ئەمرۆ هەڵبژێردران پێشتر نێردرابوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە کراو پەسندکران.    

روونیشیکردەوە؛ بەڕێوەبەری ناحیەی دێگەڵە ماوەیەکی زۆرە بە بڕیاری حیزبی گەڕێندراوەتەوە بۆ دیوانی پارێزگا، لە ئێستادا کەسێکیتر بە ناوی سۆران ئەکرەم جەلال، دانرا وەکو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی دێگەڵە لەسەر پشکی پارت پارتی دیموکراتی کوردستان.  

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر دانگدانیان بە بەڕێوەبەرە نوێیەکە وتی؛”من وەکو خۆم دەنگ نادەم چونکە ئەم گۆڕانکاریانە بڕیاری حیزبییە، بەڵام زۆرینە و کەمینە باکار بەکاردەهێنرێت و  تێدەپەڕێنرێت.

سۆران ئەکرەم جەلال، لە دایک بووی ١٩٧٦ ئەو کەسەیە کە ئێستا وەکو بەڕێوبەری ناحیەی دێگەڵە دەستنیشانکراوە، خەڵکی کۆیەیە، پیشەی مامۆستایە و لە هەمانکاتدا دەرچوی باشی یاسایە لە زانکۆی کۆیە.

 لە کۆبەنەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، جگە لە پرسی دانانی بەڕێوەبەری ئەو ناحیانە، دەنگدرا لەسەر دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی کە شوێنەکانیان بە بەتاڵی مابوونەوەو پڕکرانەوە، هەروەها گفتووگۆ کرا لە بارەی یاسای هێنانە کایەی گوند و فراوانکردنی گوند.