بە پاسکیل رۆیشتن و بە فڕۆکە گەڕانەوە

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

ڤیدیۆ

سێ پیاوی کورد لە هەولێرەوە بە پاسکیل و بە رێگای وشکانی چووبوونە سعودیە بە مەبەستی عومرەکردن، لە پاش یەک مانگ، بە فڕۆکە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

ئەوان لە رۆژی ٨ی تشرینی دووەم بەڕێکەوتن، ئەمڕۆ ٧ی کانونی یەکەم گەڕانەوە هەولێر.

رەزوان رێبوار، شەعبان شەوکەت و بیلال ئیبراهیم ئەو سێ کەسە بوون، ئاشکرای دەکەن کە هەموو رێگاکەیان بە پاسکیل نەبڕیوە و بە فڕۆکەش گەڕاونەتەوە.

شەعبان شەوکەت بە 964+ی وت، “وا بڕیاربوو ئێمە لە هەولێرەوە بە پاسکیل گەشتەکە ئەنجام بدەین، بەڵام لەبەر هەندێک هۆکار، لە موسڵەوە تاوەکو بیابانەکانی عەرعەر بە پاس رۆیشتین و دواتر بۆ ماوەی ١٧ رۆژ بە پاسکیل بە رێگاوە بوین تاوەکو گەیشتینە شاری مەدینە لە سعودیە”.

ئەو رێگایەی ئەوان بڕیویانە بە پاسکیل، زیاترە لە هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر، کە ٤٠٠ کیلۆمەتری بیابان بووە.

ئەو سێ پیاوە دەڵێن، خەرجییەکی زۆریان کردووە و بە فڕۆکە گەڕاونەتەوە.