فەیسبووک هەڕەشە لە دامەزراوە هەواڵییەکان دەکات

+964
بلند عوسمان – هەولێر

کۆمپانیای مێتا هەڕەشە لە دامەزراوە هەواڵییەکانی ئەمریکا دەکات بەوەی لێیان قەدەغە دەکات هەواڵ بڵاوبکەنەوە لە تۆڕی فەیسبووک.

ئەو هەڕەشەیە لە دوای ئەوە دێت، یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تاوتوێ دەکرێت کە فەیسبووک ناچار دەکات پارە بدات بە دامەزراوە هەواڵییەکان لە بەرانبەر هەواڵەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا، کۆمپانیای مێتا بە فەڕمی هەڕەشەی کردووە و دەڵێت، “خودی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانیان قازانجە بۆ دامەزراوە هەواڵییەکان، ناکرێت پارەشیان بۆ هەژمار بکرێت”.

کۆمپانیای مێتا یەکەم جار نیە بیر لە بڕیاری لەم جۆرە دەکاتەوە، مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، بەهەمان شێوە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لە پلاتفۆڕمەکانی قەدەغەکرد لە ئوستڕالیا، بەهۆی ئەوەی یاسایەکی لەو شێوەیە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەرچوو.

مێتا کۆمپانیای خاوەنداری هەریەک لە فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپە.