964 ورده‌كارى رووداوى ئاگره‌كه‌ى هه‌ریر ده‌گوازێته‌وه‌

964+
ئاكام غه‌فور – هه‌ریر

ئه‌و ئاگره‌ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ‌ده‌شتى هه‌ریر كه‌وتووه‌ته‌وه‌ تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

ئاگره‌كه‌ له ‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر ده‌ستیپێكردووه ‌و به‌ره‌و چه‌ند گوندێكی ئه‌و سنووره‌ چووه ‌و زیانێكى زۆرى به‌ پوش و په‌ڵاش و باخچه‌ى جیاجیاى جوتیاران گه‌یاندووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ هیچ قسه‌یه‌ك بۆ 964 بكات، به‌ڵام كاروان كه‌ریمخان قایمقامی شه‌قڵاوه‌ وتى “تا ئێستا هۆكارى ئاگره‌كه‌ نازانین”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن