کامێرایەکی چینی چاوی دەهێنێتە دەرەوە

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

کۆمپانیایەکی چینی مۆبایلێکی نوێی بەرهەم هێناوە کە لێنزی کامێراکەی دەتوانێ بێتەدەرەوە و بجوڵێت.

کۆمپانیا چیننیەکان چەند ساڵێکی کەمە کار لە بواری بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دەکەن بەراورد بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەکو سامسۆنگ و ئەپڵ، بەڵام پێشکەوتنێکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە.

لەم چەند ساڵەی دواییدا، کۆمپانیا چینیەکان پێشەنگیان بە سامسۆنگ و ئەپڵ چۆڵ کردووە هەم لە فرۆشتن و هەم لە بەکارهێنانی داهێنانی نوێ لە بەرهەمەکانیان.

کۆمپانیای تێکنۆی چینی لە ٧ی کانونی یەکەمی ئەم ساڵ بەرهەمێکی نوێی راگەیاند بە ناوی Phantom X2 Pro، کە تایبەتمەندی هاتنەدەرەوە