یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی کفری جێبەجێکرا
توانا نەقی
زیاتر لە هەفتەیەکە بەشێک لە دانیشتوانی قەزای کفری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن بۆ چەند داواکارییەکی خزمەتگوزاری و هەلیکار لە قەزاکەیاندا.
ئەمڕۆ نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران لەقەزاکە بوو لەگەڵ قایمقامی کفریدا کۆبوونەوە لەسەر داواکارییەکانی هاوڵاتیانی کفری.
کەمێک پێش ئێستا وەک یەکەم هەنگاو چارەسەرکردنی کێشەکانی کفری نوسراوێکی فەرمی لە نوسینگەی سەرۆک وەزایرانەوە دەرچوو بەوەی کە شارەوانی کفری لە پلە دووەوە بکرێت بە پلە یەک.
ئەو نوسراوە کە کۆپییەکی دەست 964 کەوەتەوە بە ژمارە 411 لە بەرواری 17.7.2023 دەرچووە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کراوە کە سەرۆکایەتی شارەوانی کفری بکرێت بە پلە یەک.
بەو بڕیارە زۆرێک لە دەسەڵاتەکانی خزمەتگوزاری شارەوانی راستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی کفری.
پێشەوا هاورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەوە وەکو جێبەجێکردنی یەکەم داواکاری خۆپیشاندەرانی کفرییە.
دانیشتوانی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە هەفتەیەکە خێمەیان هەڵداوە و بە شەوو رۆژ داوای خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلی کار و ئاوڕدانەوە لە گەنجانی قەزاکە دەکەن کە بە قسەی خۆیان لە هەموو
شەش رۆژە خۆپێشاندان لە کفری بەردەوامە
روویەکەوە پشتگوێ خراون.