وێنەیەک هەوردوو پردەکەی زاخۆ وموسڵ نیشاندەدات.وێنە:964
لە موسڵ دەلالێكی ساختە دروستكراوە زاخۆی نیگەرانكردووە
964+
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ
دروستكردنی پردێكی هاوشێوەی پردی دەلالی زاخۆ لە موسڵ نیگەرانی بەرپرسانی شوێنەواری زاخۆی لێكەوتوەتەوە و داوادەكەن پردەكە لاببرێت.
كاتێك باسی زاخۆ دەكەیت، یەكسەر پردی دەلال دێت بە مێشكتا، ئێستا پردەكە بە بچوكتر لە موسڵ دروستكراوەتەوە.
چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری زاخۆ بە 964ی وت، دروستكردنی ئەم پردە لە موسڵ جێگەی نیگەرانیمانە و پردە رەسەنە جوان و راستیەكە لەلای ئێمەیە لە زاخۆ و هەرگیز لە زاخۆ جیانابێتەوە و هەزار پردی تریش دروستبكرێت ئێمە پردەكەی خۆمان بە جیهان ناساندووە.
لە وێنەكەدا دەردەكەوێت، پردەكە نزمترە، رەنگەكەی تۆخترە، وا بڕیارە رێرەوێی ئاوی بۆ ژیر پردەكە دروستبكەن و ئاو بگەیەننە پردە ساختەكەی موسڵ.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەر ی شوێنەواری زاخۆ بە964ی وت، سكاڵا لەسەر دروستكەرانی پردەكە دەكەین تا ئێستا نازانین كۆمپانیا كردویەتی یان حكومەت بەڵام بەدواداچوین بۆ دەكەین
پردی دەلال پردێکی کۆن و مێژووییە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی زاخۆ، درێژی پردەکە 115 مەترە، پانییەکەشی پێنج مەترە ھەروەھا 16 مەتر بەرزە.