بازاڕی کریسمس لە سلێمانی کرایەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ڤیدیۆ

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بازاڕی کریسمس لەناو هۆتێل کوردستان میلینیۆم کرایەوە بە بەشداری چەندین براند و پیشەی بچوک.

بازاڕی کریسمس پێکهاتووە لە کۆمەڵێک دوکان و خاوەن پیشەی دەستی و خواردەمەنی، هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیا بابەتەکانی خۆیان بۆمیوانان نمایش دەکەن.

هیوا حەمەخان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی هۆتێلەکانی میلینیۆم بۆ 964+ی باسکرد، کە زیاتر لە ٢٠ پیشە بەشدارییان لە بازاڕەکەدا کردووە، چوار کۆنتێنەر دانراوە و بۆ هەر یەکێکیان چوار دوکانی تیادایە و چەند کوخێکی بچوکیش دانراوە.

روونیشیکردەوە، خاوەنکارەکان دەتوانن بەبێ مەرج بەشداری بکەن و چەند کۆمپانیایەک سپۆنسەری ئەو بازاڕەیان کردووە.

بڕیارە بازاڕەکە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام بێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن.