به‌م زووانه خاڵى سنوورى كێلێ به‌ڕووى گه‌شتیاران ده‌كرێته‌وه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
بڕیارە به‌م زووانه خاڵى سنوورى كێلێ، له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی به‌ڕووى گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه +964 له ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گومرگ ده‌ستى كه‌وتووه، له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌رێگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كاره‌كانى به‌فه‌رمی ناساندن و كردنه‌وه‌ى خاڵى سنووری كێلێ، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران ته‌واو كراون.
دروستكردنى بینا و رێكخستنى رێگهوبانهكانى ئه‌و خاڵه سنوورییه له ته‌واو بووندان و له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هه‌موو كاره‌كانى ته‌واو ده‌كرێن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، دواى به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ى ئه‌و خاڵه سنوورییه، به‌شێوه‌یه‌كى كاتى مۆرى ده‌روازه‌ى سنوورى باشماغ بۆ هاتوچۆو گه‌شتیاران و هاورده‌و هه‌نارده‌كانى كه‌لوپه‌ل، له‌و خاڵه سنووریه به‌كار ده‌هێنرێت.
تا ئێستا له‌نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران سێ ده‌روازه‌ى فه‌رمی هه‌ن ئه‌وانیش پەروێزخان لە گەرمیان، باشماخ لە سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە هەولێر، به‌ڵام هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەریەکە لە مەرزەکانی سەیرانبەن و تەوێڵەو شوشمێ لە هەڵەبجە، کێلێ لە سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، شێخ سێڵەو پشتە لە ئیدارەی گەرمیان و کێلەشین لە سیدەکان بکاتەوە، بەمەش ژمارەی دەروازەکانی نێوان هەرێم و ئێران بۆ ١٠ دەروازە زیاد دەکات.
+964 دەزانێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران، به‌تایبه‌تیش لەو سێ دەروازە فه‌رمیە، ساڵانە دەگاتە سەرووی چوار ملیار دۆلار.
پێشتر، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران بە +964 ی راگەیاندبوو، کۆماری ئیسلامی ئێران رەزامەندی لەسەر کرانەوەی حەوت مەرزەکە دەربڕیوە، لە ئێستاشدا هەموو هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە تاوەکو حکومەتی عێراق رەزامەندی نیشان بدات.