مۆندیال کەشی ساردی دهۆک گەرم دەکاتەوە

+964

هیڤی دێوالی

لەگەڵ ئەوەی کەشی دهۆک ساردە، بەڵام نەبووەتە رێگر لەبەردەم هاندەرو هەوادارانی وەرزشی، زیاتر لە ٤٥ هاندەر بەدیار یاری نێوان مەغریب و پۆرتوگال دانیشتبوون.

پەیامنێری +964 لە پارکی نەورۆز بوو لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لەو کاتەی لە قۆناغی هەشتی مۆندیالی قەتەڕ، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەرانبەر مەغریب یاری دەکرد.

هەڵبژاردەی مەغریب یاریەکەی لە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە پۆرتوگال بردەوەو خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین و، چاوەڕوانی ئەنجامی یاری نێوان فەڕەنسا و ئینگلتەڕا دەکات کە ئێستا یارییەکە دەستی پێکردووە.

نەژیر خالید یەکێک بوو لەو وەرزشدۆستانەی تا کۆتایی سەیری یاریەکی کرد، بۆ +964 قسەی کردووەو دەڵێ؛ پێشبینم راست دەرچوو کە مەغریب براوە دەبێت، بەڵام من هاندەری فەڕەنسام.

لای خۆیەوە هاوکار هادی کە ئەویش یەکێکی دیکە بوو لەو هاندەرانەی مۆندیال کە بەدیار شاشە زەبەلاحەکەی پارکی نەورۆز دانیشتبوو، بۆ +964 قسەی کردووەو دەڵێ؛ مەغریب یارییەکی بەهێزو جوانی کرد، شایانی بردنەوە بوو.

لەبارەی یاری نێوان فەڕەنسا و ئینگلتەڕاش پێشبینی دەکات کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی سێ شێرەکەی ئینگلتەڕا ببەنەوە. ئەرسەلان سلێمان، هاوسۆزە لەگەڵ مەغریب و خۆشحاڵە کە براوە بووە، دەڵێ “وڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبین، نزیکن لە ئێمەوە بۆیە پێمخۆش بوو بیبەنەوە”.

لەبارەی یاری نێوان ئینگلتەڕاو فەڕەنسا، پێچەوانەی نەژیرو هاوکار، پێشبینی دەکات ئینگلیزەکان بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە فەڕەنسا بباتەوە.

مۆندیال کەشی ساردی دهۆک گەرم دەکاتەوە – ڤیدیۆ +964