ژان؛ فیلمە نوێیەکەی ماهیر حەسەنە

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

نوێترین فیلمی سینەمایی بە ناوی ژان، کە ماهیر حەسەن رۆڵی سەرەکی دەبینێت تیایدا بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە لە سینەماکانی کوردستان

ماهیر حەسەن لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک تڕایلەری فیلمەکەی بڵاوکردەوە.

ناوی فیلمەکە “ژان”ە، لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی و لەیلا باغ بیرا و سیناریۆکەشی هەر هی لەیلا باغ بیرایە.

هونەرمەند ماهیر حەسەن لە دایکبووی ١٩٦٣یە زیاتر لە بواری کۆمێدیادا رۆڵ دەبینێت، بەڵام لەم بەرهەمە رۆڵێکی تراژیدی و توڕەی هەیە، ئەمەش تا رادەیەک جیاوازە لە رۆڵە باوەکەی

ئەمە دووەم فیلمی ماهیر حەسەنە کە رۆڵی کۆمیدی تێدا ناگێڕێت، دوای ئەوەی لە فیلمی سفر نۆ بە هەمان شێوە دەرکەوت.