سێ گوند رێگەی هاتۆچۆیان نەماوە

964+
هیڤی دێوالی-دهۆک

سێ گوند رێگەی لەبەر باران  و لاوفاوی ئەمساڵ هاتۆچۆیان نەماوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانی دهۆکیش دەڵێت، چاوەڕێی رەزامەندین و تا ئێستا هیچ بودجە لەبەردەستدا نییە.

رێگەی گەلیی سێ پرکا لە ناوچەی بەرگارە لە سنوری قەزای ئامێدی، کە رێگەی هەرسێ گوندی زێوێ و بەلیتێ و گارە زیانیان بەرکەوتووە و هاتوونەتە داخستن،  هاوڵاتی و گەشتیار داوای دروستکردنی رێگەوبان و نۆژەنکردنەوەیان دەکەن، چونکە ناتوانن بچنە ناو رەز و باخی کشتوکاڵی خۆیان و شوێنی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێل.

رێدیر سلێمان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک بە964ی وت، رێگەکان لە ماستەر پلانیان هەیە و دیزاین کراوە، بەڵام پێویستمان بە بودجەیە و چاوەڕێی ئەو بڕە پارەیە دەکەین کە بۆ ريگەی هەرسێ گوند پێویستی بە 15 ملیار دینارە بۆ ئەوەیی جێبەجێ بکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێگەی گەلیی “سێ پرکا” زیاتر لە دوو کیلۆمەترە، لەم هەفتەیەدا بەشێک لە رێگەکە نوژەن دەکرێتەوە  و بە بەرووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە، بەڵام ئەو رێگەیە پێویستی بە بودجەی دوو ملیار و 500 ملیون دینارە، ئەو پارەیەش هێشتا بەردەست نییە.

هەرسێ گوندی زێوێ و بەلێتی و گارە سەر بە قەزای ئامێدین، زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر لە ناوەندی ئامێدیەوە دوورن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا